خۆشەویسـتی وەک مۆسیقـا وایـە وەک چـۆن لـە مۆسیقـادا دواجــار مـرۆڤ نازانێت دەیەوێت بڵێت چـی لــە خۆشەویستیی راستەقینەش دا مـرۆڤ نـازانێت دەیەوێت بڵێت چی کـێشەکە هەر بێ توانایی زمان و کـەم قودرەتــی وشە نیە لـە تەعبـیرکردندا، بـەڵکو ئەوەیە کـە دواجار خۆشەویستـی راستەقینە وەک مۆسیقــا ئامانجێکی نـییە تەفسیرێکی نیە بۆ لــێرەیە و چی دەوێت کــە توانی تێبگـات چی دەوێت لــەوە دەکەوێت خۆشەویستـیی بێت کـە روخسارێکی نەگـۆڕ و تەفسیرێکی کـۆتایی وەرگـرت ئیتر دەمـرێت عاشقی راستەقینە یەکێکـی خۆش ناوێت لەبەر ئەوەی جوانە ئەفسوناویە بە رەوشتە بە مەکرە یان هەر سیفاتێکـی بێ مانای تـر، بەڵکو لەبەر ئەوەیەی ئەوە تەنیا رێگایە بـیر لە هیچ غایەتێک نەکـاتەوە بەختیار عەلی